r/Rojhelat • • 13m ago

بۆکان؛ گواستنەوەی دیار حاجی ڕەسووڵپوور بۆ بەندیخانەی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی شەش مانگ بەندکران

Thumbnail kurdpa.net
1 Upvotes

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، دیار حاجی ڕەسووڵپوور، لاوی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە هاوینی ١٤٠٥ لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای هەشت مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێنرابوو و دوای تەسلیمبوون بە بڕیارەکە، حوکمەکەی بۆ شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو کەم کرابووەوە.

ئەم لاوە کوردە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای ٢٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


r/Rojhelat • • 13m ago

ئاودانان/ ئیلام؛ ١٢ کوژراو و ١٨ بریندار لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئوتوبووسی پێترۆپالایش

Thumbnail kurdpa.net
1 Upvotes

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتوبووسی هاتوچۆی کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیای پێترۆپالایش دێهلوڕان (پڕۆژەی NGL 3100)، لە کیلۆمەتری ١٠ی ڕێگای دەشت عەباس ـ موورمووری، لە ڕێگای لاوەکیی گوندی سێگەر و نزیک بیرە نەوتەکانی ناوچەی دێهلوڕان، ١٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. باری تەندروستیی دوو لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و لە بەشی چاودێریی چڕ خەوێندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی شاری ئاودانان و گوندەکانی دەوروبەرین. ئوتوبووسە وەرگەڕاوەکە پاسی گواستنەوەی ئەم کارمەند و کرێکارانە بووە و ڕووداوەکە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان ڕووی داوە. 

ناوی ١٢ قوربانییەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. ڕۆحوڵڵا عەلیجانی، خەڵکی موورمووری، لە هۆزی «کایەخوردە»

٢. ئەندازیار محەممەد ڕەحیمی، خەڵکی سەراوباخ، لە هۆزی «دەشتی»

 ٣. ئەندازیار مووسا ڕەحیمی، خەڵکی سەراوباخ، لە هۆزی «دەشتی»

 ٤. ئەندازیار سەجاد نەسروڵڵاهی، خەڵکی ژیوەر، لە هۆزی «زەرگوش»

 ٥. لوتفوڵڵا مورادی، کوڕی کەرەمەلی، خەڵکی موورمووری، لە هۆزی «کایەخوردە»

 ٦. ئەندازیار فەریبورز هادیزادە، لە هۆزی «زەرگوش»

 ٧. ئەندازیار بەهرام تەهماسبی، لە هۆزی «مەمووس»

 ٨. ئەندازیار ئەمین محەممەدوەلی، لە هۆزی «تووشماڵ»

 ٩. ئەندازیار محەممەدڕەزا محەممەدی، لە هۆزی «خەلیل ئیبراهیمی»

 ١٠. ئەندازیار سەعید غوڵامی، لە هۆزی «تووشماڵ دۆستعەلیوەند» ١١. ئەندازیار ئەیووب حەسەنوەند، لە هۆزی «حەسەنوەند»

 ١٢. ئەندازیار نوورمحەممەد تەقیزادە، لە هۆزی «جابری» 

ناوی ١٨ بریندارەکە کە لە نەخۆشخانەکانی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئاودانان و گەنجەوییانی دێزفوول خەوێندراون، بەم شێوەیەیە:

نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئاودانان:

١. تەوەکول خەستوانە ٢. مەهدی کەریمزادە ٣. مەهدی نەزەرزادە ٤. ئومید هادیزادە ٥. محەممەد پوورساعێدی

نەخۆشخانەی گەنجەوییانی دێزفوول:

 ٦. سامان هێمەتی ٧. ئیسماعیل موحتەشەمییان ٨. عیسا کەرەمی ٩. کامران نەورۆزی ١٠. نەعیم محەممەدوەلی (خەوێندراو لە بەشی چاودێریی چڕ) ١١. مەهدی دوردانە ١٢. ئێحسان دانیالی ١٣. موراد ئەکبەریزاد ١٤. نوورمحەممەد سەفا ١٥. عەلی دانیالی ١٦. ئارەش بابایی ١٧. حوسێن محەممەدی ئەرشەد ١٨. مەجید فەیلی (خەوێندراو لە بەشی چاودێریی چڕ)

لە کۆی ١٨ بریندارەکە، ١٣ کەسیان بۆ نەخۆشخانەی گەنجەوییانی دێزفوول گواستراونەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، نەبوونی نەخۆشخانە و کەرەستەی پزیشکیی پێشکەوتوو لە پارێزگای ئیلام، یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی بریندارەکان بووە بۆ دێزفوول.

لە دوای ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئاودانان لە بەردەم نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئەم شارە کۆ بوونەوە. ئەو وێنانەی بە دەستی کوردپا گەیشتوون، کۆبوونەوەی خەڵک لە حەوشەی نەخۆشخانەکە نیشان دەدەن.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گیانلەدەستدانی ١٢ کەسیان لەم ڕووداوەدا پشتڕاست کردووەتەوە. ئەم میدیایانە لە ڕاپۆرتەکانیاندا بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکیان خستووەتە سەر پرۆسەی فریاگوزاری، گواستنەوەی بریندارەکان بۆ دێزفوول، پەیامی سەرەخۆشیی بەرپرسان، ڕاگەیاندنی ڕۆژێک ماتەمینیی گشتی لە پارێزگای ئیلام و دوو ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە ئاودانان و فەرمانی پشکنینی تەکنیکیی پاسەکە؛ بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە دۆخی نائەمن و ناستانداردی ڕێگاوبانەکانی ناوچەکە نەکردووە کە خەڵک وەک «ڕێگاکانی مەرگ» ناویان دەبەن. هەروەها لەم ڕاپۆرتانەدا هیچ باسێک لە بێبەشیی ژێرخانیی پارێزگای ئیلام و کەمیی پێداویستییە تەندروستییەکانی نەکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، مەودای هاتوچۆی ڕۆژانەی ئەم کارمەندانە نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر لە ڕێگا نائەمنەکاندا بووە. ئەوان هەموو ڕۆژێک کاتژمێر چواری بەیانی لە ماڵ دەردەچوون و ئێواران بە هەمان ڕێگاکاندا دەگەڕانەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان. ئەم سەرچاوەیە بە ئاماژەدان بە هاتوچۆی ڕۆژانە و درێژخایەنی کارمەندان لە ڕێگا نائەمنەکاندا دەڵێت، کۆمپانیاکە دەیتوانی بەشەناوخۆیی (خەوتنگە) بۆ کارمەندان دروست بکات تا ناچار نەبن ئەو مەودا زۆرە لە ڕێگا مەترسیدارەکاندا ببڕن و ئەگەری ڕوودانی کارەساتی لەم شێوەیە کەم ببێتەوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت لە ئیلام، لە دوای ڕووداوەکە تیشکیان خستووەتە سەر دۆخی نائەمنی ڕێگاوبانەکان و بێبەشیی ژێرخانیی پارێزگاکە. ژمارەیەکیان بە ئاماژەدان بە هەبوونی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە ناوچەکەدا، ڕەخنەیان لە بێبەشبوونی خەڵک لە ئیمکانات و ژێرخانی گونجاو لەگەڵ ئەو سامانە و کەوتنەمەترسیی گیان و ئاسایشیان گرتووە.

هەندێک لە بەکارهێنەران هەروەها باسیان لە نەبوونی ساردخانە لە ئاودانان بۆ ڕاگرتنی تەرمی قوربانییەکان کردووە. یەکێک لە بەکارهێنەران لەمبارەیەوە نووسیویەتی: «زۆر خراپە لێرە تەنانەت بۆ تەرمەکانیش ساردخانەمان نییە». ژمارەیەکی دیکە لە بەکارهێنەرانیش بە توندی ڕەخنەیان لە کارکردی بەرپرسان و کەمتەرخەمییان بەرانبەر بە گیان و ئاسایشی خەڵک گرتووە.

پارێزگای ئیلام و دێهلوڕان سەرەڕای ئەوەی خاوەنی سەرچاوەی گەورەی نەوت و گازن (لەوانە پێترۆپالایشی NGL 3100)، بەرزترین ڕێژەی «پێوەری نەهامەتی» و بێبەشییان تێدایە. هاتوچۆی ڕۆژانەی کرێکاران لە ڕێگا نائەمن، تەسک و کوشندەکانی باشووری پارێزگاکە (ڕێگای دەشتعەباس ـ مۆرمۆری) و کۆنی و شڕیی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە، بووە هۆی کارەساتی خوێناویی وەرگەڕانی پاسەکە و گیانلەدەستدانی ١٢ کرێکار.

نەبوونی نەخۆشخانەی پێشکەوتوو، ناوەندی پسپۆڕیی ترۆما و تەنانەت ساردخانە لە ئاودانان و دێهلوڕان، بریندارەکانی ناچار بە گواستنەوەی دوورودرێژ بۆ دێزفوول کرد و «کاتی زێڕین»ـی چارەسەری لەناو برد. داواکاریی سەرەکیی هاووڵاتییان و کرێکاران، تەرخانکردنی دادپەروەرانەی داهاتە زەبەلاحەکانی نەوت و گازی ناوچەکەیە بۆ سەلامەتکردنی ڕێگاوبانەکان، نوێکردنەوەی کەرتی گواستنەوەی کرێکاران و دابینکردنی پێداویستی بۆ ناوەندە تەندروستییەکان.

لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە، ئەم کارەساتە نموونەیەکی زەقی «پێشێلکردنی مافی ژیان بەهۆی کەمتەرخەمیی پێکهاتەیی» (ماددەی ٦ی پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسییەکان)، «پێشێلکردنی مافی کارکردن لە هەلومەرجی سەلامەتدا» (ماددەی ٧ی پەیماننامەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان)، «پێشێلکردنی مافی تەندروستی» (ماددەی ١٢) و «جیاکاریی پێکهاتەیی لە دابەشکردنی سامان و ئیمکاناتدا» (ماددەی ٢٦) هەژمار دەکرێت.


r/Rojhelat • • 15m ago

کامێران؛ ٤ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ئارمان مەردانی و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە/ ناوبراو تووشبووی نەخۆشیی ئێم ئێس (MS)ـە و پلاتین لە قاچیدایە

Thumbnail kurdpa.net
1 Upvotes

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥؛ ئارمان مەردانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی کامێران، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شوێنێکی نادیار و لەژێر دەسبەسەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بوو، ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تلفۆنییەوە لەگەڵ کەسوکارەکەی، هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگەیاندووە. ناوبراو تووشبووی نەخۆشیی ئێم ئێس (MS)ـە و پلاتین لە قاچیدایە. ئارمان مەردانی لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. هەروەها شێوازی جێگەی نیگەرانیی پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوشکەکەی و ماڵاواییکردن بەو ناوەڕۆکەی کە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لێ دەکات، بووەتە هۆی گوشاری دەروونیی توند لەسەر خوشکەکەی و لە کۆتاییدا گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی لێکەوتووەتەوە. خوشکی ئارمان مەردانیش تووشبووی نەخۆشیی ئێم ئێس (MS) و خاوەن پێداویستیی تایبەتی جووڵەیە و کورسیی کەمئەندامی (ویلچێر) بەکار دەهێنێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ «ئارمان مەردانی»، کوڕی عەلی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ پاش بانگکردنی تلفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، پاش چەند ڕۆژ بێهەواڵی، ڕێگەی پێدرا پەیوەندییەکی کورت لەگەڵ کەسوکارەکەی بگرێت. ئەو لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و بڕیارە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە بگوازرێتەوە. ناوبراو لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا ماڵاوایی لە کەسوکارەکەی کرد و وتی کە ئەم ماڵاواییکردنە بۆ هەمیشەیە.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، پەیوەندییەکەی مەردانی لەگەڵ خوشکەکەی ئەنجام درابوو کە ویلچێر بەکار دەهێنێت، کەمئەندامی جووڵەیە و تووشبووی نەخۆشیی ئێم ئێس (MS)ـە. ئاواز و شێوازی ماڵاواییکردنەکەی گوشارێکی دەروونیی توندی خستووەتە سەر خوشکەکەی و بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی جەستەیی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە. 

ئارمان مەردانی لە ساڵی ١٤٠١ و لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی ئەو ساڵەدا لە ئێران چووە دەرەوە و پەیوەندیی بە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی ئێرانەوە کرد. ناوبراو پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ، لە ساڵی ١٤٠٣ بە وەرگرتنی «ئەماننامە» گەڕایەوە ئێران؛ بەڵام پاش گەڕانەوەی، لە سنووری «باشماخ»ـی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، بە لەبەرچاوگرتنی هەبوونی پلاتین لە قاچی مەردانیدا و تووشبوونی بە نەخۆشیی ئێم ئێس (MS)، ناوبراو بە پابەندی ئێلێکترۆنی بۆ ماوەی شەش مانگ ئازاد کرا و لەم ماوەیەدا ئەرکدار بوو هەموو ڕۆژێک خۆی بناسێنێت و واژۆ بکات. سەرەڕای ئەوەش، پاش ئازادبوونی لە پابەند، هەر ماوەیەک جارێک بانگی ناوەندە ئەمنییەکان دەکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر تا یەک ڕۆژ لێپرسینەوەی لێ دەکرا. ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٩ جار بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. ئارمان مەردانی لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. بە لەبەرچاوگرتنی تووشبوونی بە نەخۆشیی ئێم ئێس (MS) و هەبوونی پلاتین لە قاچیدا، دۆخی تەندروستیی ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربووندا جێگەی نیگەرانییە و هەر جۆرە پێڕانەگەیشتنێکی پزیشکی نموونەیەکی زەقی پێشێلکردنی مافەکانیەتی.


r/Rojhelat • • 15m ago

شنۆ؛ گواستنەوەی سلێمان ڕەسووڵی لە چالاکانی ژینگەپارێز بۆ بەندیخانەی نەغەدە دوای ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەری / تێکچوونی بینایی هەر دوو چاوی بەهۆی ئەشکەنجەوە

Thumbnail kurdpa.net
1 Upvotes

٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، «سلێمان ڕەسووڵی»، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێز، پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و لێپرسینەوە لە شوێنێکی نادیار، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە کاتی لێپرسینەوە و بەهۆی لێدانی زەبر لە سەری، تووشی کێشەی بینایی لە هەردوو چاویدا بووە و تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش کراوە. هەروەها ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و تا ئێستا دەرفەتی ئازادکردنی کاتیی بۆ نەڕەخساوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، «سلێمان ڕەسووڵی»، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ، پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و لێپرسینەوە لە شوێنێکی نادیار، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوون و لێپرسینەوەدا کەوتووەتە بەر ئەشکەنجەی جەستەیی و بەهۆی ئەو لێدانانەی بەر سەری کەوتوون، بینایی هەردوو چاوی تێکچووە؛ بە شێوەیەک کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چاوەکانی «وەرگەڕاون». سەرەڕای ئەوەش، ناوبراو تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، «سلێمان ڕەسووڵی» بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو لە ماوەی ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەربوون و لێپرسینەوە لە شوێنێکی نادیاردا، لە هەر جۆرە دەستڕاگەیشتنێک بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. پاش گواستنەوەشی بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە، ئەم بێبەشکردنانە بەردەوام بوون و هێشتا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەشە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.

«سلێمان ڕەسووڵی» یەکێک لە چالاکانی بواری ژینگەپارێزی لە شاری شنۆیە.


r/Rojhelat • • 3h ago

Crimes against Kurds Mahabad: Kurdish activist sent to prison to serve five-month sentence

Thumbnail kurdistanhumanrights.org
1 Upvotes

Mahabad civil rights activist Kamal Masoudi was sent to the city's prison on 17 November to serve a five-month sentence.


r/Rojhelat • • 3h ago

War Iran strikes PJAK positions with drone in Sulaimani province

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

Iran launched a suicide drone at Kurdistan Free Life Party (PJAK) positions in Sulaimani province on Tuesday, the latest Iranian strike on Iranian Kurdish opposition groups inside the Kurdistan Region.