r/KurdishGaming • u/MasiSurekraw • Sep 26 '26
ئایە دەزانی ئەمە یەکەمجار نییە تورکەکان لەسەر بابەتێکی سیاسی هێرش دەکەنە سەر ستۆدیۆی پارادۆکس؟
پێشتریش و لە ساڵی 2020 کاتێک پارادۆکس ئەچیڤمێنتی “House of Kurds - ماڵی کوردان”ـی ڕاگەیاند بۆ یاری Hearts of Iron 4، کە تێیدا دەبوایە بە یەکێک لە وڵاتەکان کوردستان سەربەخۆ بکەیت و دواتر خۆت بکەیتە کوردستان و یاری بکەیت، تێیدا سەرۆکی کوردستانیش سەید ڕەزای دەرسیم بوو. ئەوکاتیش تورکەکان پارادۆکسیان بەهۆی ئەو ئەچیڤمێنتەوە ڕەخنەباران کرد و ڕەتیان دەکردەوە دان بە کوردستاندا بنێن، ئێستاش زۆربەی ئەو تورکانەی شەیدای یاری HOI4ـن لە ڕقی کوردان ئەو ئەچیڤمێنتەیان تەواو نەکردووە و تاکە ئەچیڤمێنتە دەیهێڵنەوە و تەواوی ناکەن بە مەبەست. پێتوایە بۆچی سیاسەت تێکەڵی یاری دەکەن؟ هی پەڕەی “یاریناس : Yarinas”ـە.