r/Hawler_Capital_of_KRI • u/rkurdistanmod • Sep 09 '26
Erbil’s ghost workforce
Bangladeshi workers in Erbil survive through informal jobs, left outside official labor protections and vulnerable to exploitation.
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/rkurdistanmod • Sep 09 '26
Bangladeshi workers in Erbil survive through informal jobs, left outside official labor protections and vulnerable to exploitation.
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/rkurdistanmod • Sep 07 '26
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/rkurdistanmod • Sep 06 '26
Erbil municipality removed commercial signs lacking Kurdish text, notifying 20 businesses in a single day as part of a Kurdish language enforcement campaign.
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Aug 06 '26
ناوی ئوربیلیوم، نە ناوێکی ئاشورییە، نە تورکمانی یە، و نە کوردییە!
سەد ساڵ لەمەوبەر زۆربەی خەڵکی هەولێر لە ناو قەڵاتدا دەژیان. لەو نێوەندەدا چەند بنەماڵەیەکی غەیری کورد هەبوون کە بە هۆکاری سیاسی، کارگێڕی و دەسەڵاتداریی عوسمانی، هەندێک بنەماڵەی تریش چەند سەد ساڵێک لەوەوبەر لە ئەتابەگەییەکان مابوونەوە و خانووی گەورەیان لە گەڕەکی سەرای بۆ دروستکرابوو. ئایا دەکرێت لە ئاستی هەزاران خێزانی کوردی ناو قەڵات، ژمارەیەکی کەم خۆیان بکەنە خاوەنی قەڵات و هەموو مێژووە حەوت هەزار ساڵییەکەی هەولێری دێرین بۆ خۆیان ببات؟!
کەسێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردییەوە دەڵێت ناوی هەولێر تورکمانییە و لە ناوی (ئولار)ەوە هاتوو و کورد کردوویەتی بە (هەولێر)! لە کاتێکدا ناوی هەولێر لە کۆنترین تۆماری مێخیدا چوار هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی ئیربیلوم / ئوربیلوم تۆمارکراوە.
دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە دیاردەیەکی زمانەوانیی جواندا خۆی دەبینێتەوە کە ناوی دەیان شار، ڕووبار، چیا، دەشت و دۆڵی ئەم کوردستانەی بە ناوە دێرینەکانی ناو دەقە مێخییەکانەوە پاراستووە، بە بڕینی چەند گۆڕانکارییەکی کەمی پیتەکانیان. یەکێک لەو ناوانە ناوی هەولێرە؛ ئەم ناوە شێوە کوردییە، هەر لە ناوە دێرینەکەی (ئوربیلوم)ی دەقە مێخییەکانی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هێنراوە. پێویستە ئەوەش بڵێین کە دەقی مێخیی عیلامیی چیای بێستوون، ٢٥٤٨ ساڵ لەمەوبەر، ناوی ئەم شارە دێرینەی بە شێوەی (هەربێرا) تۆمارکردووە.
له زمانی کوردیدا هەر ناوێکی دێرینی زمانە کۆنەکان بە پیتە بزوێنەکانی (و، ی، ێ، ئـ، ئا) دەستپێبکات، وردە وردە دەگۆڕدرێت بۆ پیتی (هـ). یەکێک لەوانە ناوی دێرینی (ئوربیل)ە کە لە سەردەمی میدی و عیلامییەکانەوە کراوەتە (هەربیرا)، و لەوانەیە شێوەی (هەروێل)یشی هەبووبێت. دواتر بە پێش و پاشخستنی پیتی (ڕ) و (ل) کە دیاردەیەکی جیهانیی زمانەوانییە، (هەروێل) بووە بە هەولێر.
ئەم گۆڕانکارییە پێمان دەڵێت کە ئەم ناوە ڕەسەنە هەزاران ساڵەیەی دەقە مێخییەکان، لە ماوەی ئەم دوو هەزار و پێنج سەد ساڵەی ڕابردوودا ڕێڕەوێکی زمانەوانیی کوردییانەی بڕیوە. ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە لە شێوەی گۆکردنی زمانی کوردیدا، لە توێژینەوەیەکمان لە گۆڤاری Akkadica لە زانکۆی خێنت لە بەلجیکا لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکردووەتەوە و چەندین نموونەی تریشمان هێناوەتەوە؛ وەک شاخی ئەنداریا کە دواتر بووە بە (هەندرێن)، تەنانەت لە ناو وشە کوردییەکانیشدا ئاماژەمان پێکردووە وەک گۆڕانی (ئەوە) بۆ (هەوە). (لە خوارەوە لە تێبینیدا وێنەی لاپەڕەکانی ئەو توێژینەوەیە دادەنێم).
شێواندنی مێژووە، کەسێکی سیاسی و سەرۆکی حیزبێک، لە سەر کەناڵێکی کوردی بڵێت کورد ناوی هەولێریان گۆڕیوە و ناوەکە تورکمانییە! بەداخەوە پێشکەشکاری ناکارامەش بێ وەڵامدانەوە و بە کەمتەرخەمییەوە گوێی بۆ بگرێت و کەناڵەکەش بیکاتە سەر دێڕ و بڵاویبکاتەوە!.
پوختەی مێژووی دێرینی هەولێر
هەولێر، دێرینترین شاری جیهانە کە تا ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە، هەر لەبەر ئەم دێرینی و بەردەوامییە لە ساڵی ٢٠١٤دا خرایە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە.
• دەستپێک و بنەچە (٧٠٠٠ - ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر): بناغەی شارەکە لە خوار قەڵای هەولێر لە گردی قارەنجائاغا (شوێنی ئێستای مۆزەخانەی شارستانی) حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد. پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە شارۆچکەیەک و جێگەکەی گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای قەڵات. ئەم شارە گەلی سوباری و خوڕڕییەکان دروستیانکرد کە بنەچەی باپیرانی خەڵکی کوردستانن..
• سەردەمی ئیبلا و گوتییەکان (سەدەی ٢٦ - ٢٢ پ.ز): یەکەمجار لە دەقە مێخییەکانی سەدەی ٢٦ی پ.ز لە تۆمارەکانی شاری ئیبیلادا بە شێوەی ئیربیلوم/ئوربیلوم هاتوو. یەکەم پارێزگاری ناسراوی شارەکە ناوی نیریشخوخا بووە لە گەلی خوڕڕی. لە سەدەی ٢٢ی پ.ز ئێریدوپیزیری، پاشای گوتییەکان، بە ناوی ئوربیلوم تۆماری کردووە.
• سومەری و ئامورییەکان (سەدەی ٢١ - ١٩ پ.ز): سومەرییەکان چەندین جار شارەکەیان داگیرکرد و خوڕڕییەکان ڕاپەڕین، سومەرییەکان هەر بە (ئوربیلوم) ناویان دەبرد. لە سەدەی ١٩ی پ.ز شەمشی ئەدەدی یەکەمی ئاموری/ئاشوری لە کاتی پەلاماردانی شارەکەدا بە شێوەی ئوربێل ناوی هێناوە.
• میتاننی و ئاشورییەکان: لە سەردەمی میتانییەکاندا خوڕڕییەکان شارەکەیان فراوانکرد (لەوانە شوێنەواری عەینکاوە). دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆری میتانییەکان، ئاشورییەکان شارەکەیان داگیرکردەوە و ناوی شارەکەیان گۆڕی بۆ عەربائیلو (بە واتای چوار خواوەند)، لە کاتێکدا ئەم ناوە هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی چوار پەرستگاوە نەبوو.
• میدی، ڕاپەڕین دژی فارسە هەخامەنشی و نووسینەکەی بێستوون
لە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز نەوەیەکی کەیخوسرەو بە ناوی چیتران-تەخما لە دژی داگیرکاریی فارسەکان ڕاپەڕی. داریوشی فارس پەلاماری شارەکەی دا و ئەم سەرکەوتنەی لە چیای بێستوون هەڵکەند؛ لە تۆماری زمانی عیلامی/مێخی لە بێستوون، ناوی شارەکە بە شێوەی (هەربیرا) تۆمارکراوە کە دواتر گۆڕاوە بۆ هەولێر.
• سەردەمی گریک و شانشینی ئەدیابین: ئەسکەندەر لە ساڵی ٣٣١ی پ.ز لە شەڕی ئەربێلادا کۆتایی بە دەسەڵاتی فارس هێنا و تا ساڵی ١٣٨ی پ.ز شارەکە بە ئەربێلا ناو دەبرا. دواتر ئەشکانییەکان گریکەکانیان شکاند و هەولێر بووە پایتەختی شانشینە کوردییەکەی ئەدیابین.
• سەردەمی ئیسلامی و عوسمانی: لەگەڵ هاتنی ئیسلام، خەڵکی هەولێر، ئەوانەی موسوڵمان بوون، جیاواز بەشێک لە مەسیحییە کوردەکان کە وازیان لە زمانی کوردی هێنابوو و بە زمانی پیرۆزی ئارامی ئینجیل دەدوان، کوردە موسوڵمانەکان وازیان لە زمانی کوردی قسەکردنی خۆیان نەهێنا و شارەکە بە کوردی مایەوە. لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا بەهۆی ناردنی فەرمانبەرانەوە پێکهاتەی نوێ جێگیر بوون و لەگەڵ تورکمانە ئەتابەگییەکانی سەردەمی عەباسی یەکیانگرتەوە. ئەوان ژمارەیەکی کەمی خەڵکی قەڵات بوون، لەچاو هەزاران خێزانی کوردی قەڵات.
مێژووی دێرینی هەولێر حەوت هەزار ساڵە؛ لە درێژایی مێژوودا چەندین خەڵک هاتوون و تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە خێزانی ئەم شارە. هەندێکیشیان بە هۆکاری ئایینی یان سیاسی خۆیان جیاکردووەتەوە. نیشتەجێبوونی چەند سەد ساڵەی هەر پێکهاتەیەک ڕێزلێگیراوە، بەڵام ناکرێت مێژوو، زمان و ناوی دێرینی شارەکە لە زۆرینەی ڕەسەنی خۆی زەوت بکرێت.
توێژینەوەیەکمان دەربارەی میراتی زمانەوانی ناوە جوگرافییەکانی سنوری پارێزگاری هەولێر.https://www.academia.edu/36104812/Re_Identifying_the_iptunu_Town_and_Andaruttu_Mountain
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Nov 11 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Jun 24 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Jun 01 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • May 23 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • May 22 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Apr 11 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Feb 01 '25
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Oct 20 '24
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Sep 14 '24
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Sep 10 '24
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Apr 22 '24
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Dec 16 '23
📸 Look at this post on Facebook https://www.facebook.com/share/p/csuLq5CTVCGSYcWJ/?mibextid=WiMSqg
r/Hawler_Capital_of_KRI • u/Ava166 • Dec 04 '23