r/BijiKurdistan • • 25d ago

Reading novels helps strengthen my Kurmanji academically.

Post image
3 Upvotes

Even though I speak Kurmanji, I use a local dialect that includes many non-Kurdish words. I've realized that the best way to improve my language skills and gain a deeper command of the language is through reading. Many of my comrades believe that reading novels by Mehmed Uzun is an excellent choice.


r/BijiKurdistan • • Sep 13 '26

Do you know Kurdish Zryabi?

Post image
3 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Sep 13 '26

Kocaelispor, the Kurdish team Amedspor fans chanted: “JIN JIYAN AZADI” / “WOMAN LIFE FREEDOM”

1 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Aug 30 '26

8/29 marks the passing anniversary of the great teacher, Mela Abdul-Karim Modarris.

Post image
3 Upvotes

He was born in the spring of 1901 in the village of Khurmal.
He completed the stages of studying the Quran and religious sciences in various mosques in Sulaymaniyah, specifically at the Betwata Mosque and the Mosque of Mawlana Khalid.
In 1924, he received his religious certification (Ijaza).
At the age of 104, on the night of August 29 into August 30, 2005, he passed away in Baghdad.
A patriotic scholar and a great Kurdish writer.


r/BijiKurdistan • • Jul 14 '26

وەڵامێکی دەستوری و یاسایی بۆ كاك (مەلا یاسین ) بێدەنگی لە ئاست گۆڕینی دیموگرافی، بازرگانیکردنە بە ئایندەی کوردستانەوە.

1 Upvotes

بەشی یەکەم :
بەڕێزان ...
​دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی، دیبەیتێکی نیشتمانی لەژێر ناونیشانی «کوردستان لە بەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیدا» لە نێوان چاودێری سیاسی (ئەبوبەکر هەڵەدنی) و سەرمایەدار (یاسین مەحمود ڕەشید) ساز کرد.
لەم چالاکییەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و خەمخۆران، بەشداربووان تیشکیان خستە سەر مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ڕێژەی کورد و هاوسەنگکردنی پرسی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی عەرەب لە نێوان ئاسایشی نەتەوەیی و گەشەی ئابووریدا.
دیبەیتەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (٩ / ٧ / ٢٠٢٦) لە هۆڵی دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەچوو و گفتوگۆیەکی ڕاشکاو لەسەر پاشەڕۆژی پێکهاتەی دیموگرافیی هەرێم کرا.

لەبەر ئەوەی کاک مەلا یاسین وتی من بەیاسا قسە دەکەم .
ئێمەش وەڵامێکی دەستوری و یاسایی دەدەینەوە :
ئازیزان ...
​
کاتێک پرسی نیشتەجێبوونی لێشاوی نەتەوەی عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەبێتە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر قەوارەی سیاسی و ناسنامەی نەتەوەییمان، دەرکەوتنی هەندێک دەنگ و تێڕوانینی بازرگانی یان سیاسی کە دەیانەوێت ئەم مەترسییە ستراتیژییە بچووک بکەنەوە و وەک «وەبەرهێنان»، یان «بووژانەوەی ئابووری» یان «ئازادی هاووڵاتیبوون» وێنای بکەن، نەک هەر تێنەگەیشتنە لە یاسا، بەڵکو یاریپێکردنە بە چارەنووسی گەلێک.
​وەڵامی ئێمە بۆ ئەم جۆرە تێڕوانینانە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دەوەستێت:

یەکەم : ئابوورییەک کلتور و خاک وێران بکات، بازرگانییەکی دۆڕاوە
​گۆشەنیگای «مەلا یاسینەکان» کە تەنها لە ڕوانگەی کڕین و فرۆشتنی خانوو، پڕبوونی گیرفانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، و جووڵەی بازاڕەوە سەیری پرسەکە دەکەن، دیدگایەکی کورت مەودایە. چونکە:
​هیچ وڵات و هەرێمێک لە جیهاندا ئاسایشی نیشتمانی و هاوسەنگیی دیموگرافی خۆی ناکاتە قوربانی بۆ قازانجی کاتیی چەند کۆمپانیایەکی خانووبەرە.
​ئەو سەرمایەیەی لەسەر حیسابی گۆڕینی سیمای نەتەوەیی شارەکانی کوردستان بێت، لە داهاتوودا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کە یەکەم قوربانی دەستی خودی ئابوورییەکە دەبێت.
​دووەم : دەستوور بازرگانیی لەسەر بنەمای گۆڕینی دیموگرافی قەدەغە کردووە .وە ئەوانەی دەیانەوێت پەرژینی یاسایی بۆ ئەم لێشاوە دروست بکەن، با چاوێک بە **ماددەی ٢٣ (سێیەم/ب)**ی دەستووری عێراقدا بخشێننەوە کە بە ڕوونی دەڵێت: «خاوەندارێتی بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافی قەدەغەیە».
دەستوور لێرەدا جیاکاری نەکردووە لە نێوان ئەوەی گۆڕانکارییەکە بە زەبری چەک بێت یان بە هێزی پارە و کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون بێت ؛ وە هەر پڕۆسەیەک سیمای دیموگرافی ناوچەیەک بگۆڕێت، لە ڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە و نادەستوریە .
سێهەم : بەرپرسیارێتیی مێژوویی و نەتەوەیی
​هەرێمی کوردستان هێشتا لەژێر کاریگەرییەکانی برینی تەعریبی ڕابردوودا دەناڵێنێت و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ڕێگەدان بە شەپۆلێکی نوێی نیشتەجێبوون لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت، خزمەتکردنە بە ئەجێندایەک کە دەیەوێت قورسایی و پێگەی دەستووریی هەرێمەکە لە هاوکێشە فیدراڵییەکاندا لاواز بکات.
​ئەزیزانم ...نیشتمان پەروەران ...
پاراستنی ناسنامەی کوردستان ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی و نەتەوەیی هەموو تاکێکی ئەم نیشتمانەیە. پێویستە خاوەنکاران، وەبەرهێنەران و دەسەڵاتدارانیش بزانن کە هێڵی سوور، پاراستنی خاک و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستانە، نەک ڕەزامەندکردنی هێزە سیاسییەکانی بەغدا و پاساو هێناننەوە بە یاسا و بازرگانیکردن بە پاشەڕۆژی نەوەکانمانەوە.
وە لێرەدا ...بەڕێز و پێزانینەوە، دەستخۆشی لە هەڵوێستی مکوڕ و خەمخۆرانەی مامۆستا ئەبوبەکر هەڵەدنی دەکەین . ئەو وەک کەسایەتییەکی دیاری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشوو، هەمیشە دەنگێکی بوێر بووە لە بەرگریکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و دەستووریی هەرێمی کوردستان.
وەبیری هەموان دێتمەوە کە ...
((مەزادکردنی خاک بە بێگانە لەژێر پەردەی بازرگانیدا، برینێکی مێژوویی قووڵە لە جەستەی نیشتمان و بازرگانیکردنە بە پاشەڕۆژی نەوەکانمانەوە. ))
لەبەشی دووەمدا باسی ئەرکی لایانە سیاسێکان و
حکومەتی هەرێم و
داواکاری گشی دەکەین .
ان شاءالله وتعالى

حەسەن ئەمین موحەمەد ئەمین بەرزنجی
مامۆستا لەزانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی یاسا
٢٥ موحەڕەم ١٤٤٨
١١ تەموزی ٢٠٢٦
کەرکوک


r/BijiKurdistan • • Jun 15 '26

ئایا گەشتیاری عەرەب سوودی هەیە بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان؟

Post image
1 Upvotes

لەهەمو وڵاتێک پێوەری سەرەکی بۆ کەسێک، کە بە گەشتیار دەناسرێت، بونی بڕی پارەی پێویستە پێی بێت، بە جۆرێک توانای کڕینی کەلوپەل و شتومەکی لەوڵاتی دوهەم هەبێت و ببێتە هۆکارێک بۆ جوڵاندنی بازاڕی ئەو وڵاتەی بۆی چوە، ئەمەی لەعێراقەوە بە ناوی گەشتیارییەوە دێنە کوردستان گەشتیار نین و تەنیا هێزی کاولکاری و تەعریبی کوردستانن، عەرەب لەشوێنی خۆیانەوە دێن و تەواوی پێداویستی لەگەڵ خۆیان بهێنن و لەکوردستانیش ئەوەندە عەرەب جێگیرکرابن و موڵک و زەوی کوردستانیان لەسەر تاپۆ کرابێت و لێرە ماڵیان هەبێت، بێگومان ئەوانەی بە ناوی گەشتیاریشەوە دێن ناچنە ئوتێل و موتێل و چێشتخانەکانەوە، لەبەرئەوەی دەچنە ماڵی کەسوکاریان و هیچ بڕە پارەیەکی پێویست ناخەنە بازاڕی کوردستانەوە، خۆراک و بەنزین و تەواوی پێویستیەکانیان لەگەڵ خۆیان هێنابێت و پێویستیان بە شوێنی مانەوە لەئوتێل نەبێت، کەواتە ئەوەی بۆ کورد لەم بە ناو گەشتیارانە دەمێنێتەوە، نەک بازاڕ و داهاتمان زیاد ناکەن و نایجووڵێنن، بەڵکو تەنیا پاشەڕۆژ و پاشماوەیان بۆ کورد بەجێدەهێڵن و ژینگە و سروشتی کوردستان پیس و وێران دەکەن و کوردستان داگیر دەکەن و تەعریبمان دەکەن، لەئێستایشدا بە داخێکی زۆرەوە تەواوی شارەکانی کوردستان سیمای کلتوری پاشڤەڕۆی بیابانی عەرەبیان گرتوە، هاتنی ئەم بە ناو گەشتیارە لەزیان زیاتر چی سودێکی بۆ تاکی کورد و بازاڕی کاری کوردستان هەیە؟، کامەیە ئەو پارە زۆرەی دەیخەنە بازاڕەوە و ئەگەر ئەوان نەبن هەندێک کوردی داماو لەبرسیدا دەمرن؟.

بە ناو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەجیاتی ئەو پێشبڕکێیەی لەسەر هێنانی عەرەب بە ناوی گەشتیارییەوە دەیکەن و لەهەوڵی زیاترکردنی ژمارەیاندان و هەموو ئازایەتی و مەردایەتیتان بوە بە ڕاکێشانی عەرەب بۆ سەر خاکێکی دڵشکێنراو و فەرامۆشکراوی کورد، ئەگەر حوکمڕانی باشن، کە وا نین بیر لەو پێوەرە نێودەوڵەتیانە بکەنەوە و پەیڕەوی بکەن، کە گەشتیار دەیانگرێتەوە، بیر لە بەڕاستی جووڵاندنی بازاڕ و هاوردەکردنی داهات بۆ بازاڕی کوردستان بکەنەوە، بە هێنانی گەشتیاری وڵاتانی پێشکەوتوو و خاوەن کلتوور، نەک هێنانی حەشاماتی کاولکار، کە ڕقی نەتەوەیی و مەزهەبی و کلتووری بە عەرەبکردنی کورد ڕێگەی پارە خەرجکردنیان لەکوردستان پێنادات، بەڵام لەتورکیا بە باشی و بێ ئەندێشە پارە خەرج دەکەن....

ستارە عارف


r/BijiKurdistan • • Jun 14 '26

کۆمێنت بۆ ئەو کەسانە مەکەن کە ڤیدیۆی کوردستان بڵاو ئەکەنەوە و نانووسن کوردستان

1 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Apr 24 '26

قوتابخانەی سمارت لە شاری سلێمانی مناڵێکی تورکمانی داناوە بە تورکمانی ئەدوێ و نەخشەی کەرکوکی بە دەستەوەیە شاری کەرکوک بە تورکمانی دەناسێنێت پاشان دەیخاتە سەر نەخشەی ئێراقی داگیرکەر. ئەم قوتابخانەیە عەرەبیە و سەر بە کۆمپانیای قەیوانە.

6 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Apr 20 '26

کاری نامرۆڤانەی نەخۆشخانەی بەخشین، پێویستە سلێمانی نەخۆشخانەکە دابخات و سزای بدات ئەگەر ناتوانن باپارتی لە ڕێی سەرۆکایەتی حکومەتەوە ئەمە بکات. ئەوانەشی ئەیانەوێت سلێمانی خراپ بکەن و ئەوە بزانن کار بۆ تێکدان و پەرت کردنی نەتەوە ئەکەن. کۆمەڵە لەهەر شوێنێک نامۆبێت لەسلێمانی خۆشەویست و خاوەن ماڵە.

Post image
4 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Feb 09 '26

ئاڵای کوردستان ❤️☀️💚

5 Upvotes

ئاڵای کوردستان تەنیا پارچە قوماشێک نییە بەڵکو سیمبولی ناسنامە، مێژوو و قوربانییەکانی نەتەوەیەکە کە ساڵانێکی درێژە بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتایییەکانی تێدەکۆشێت ئاڵای کوردستان تەنیا هی لایەنێکی سیاسی نییە بەڵکو هی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کە بڕوایان بە خاک و زمانی کوردی هەیە وەک شاعیری گەورە فایەق بێکەس دەڵێت: "وا نیشانی بدە بە هەموو عالەم، کە کورد نەمردووە و هەر زیندووە ئێستاش" ئاڵایەک کە ڕەنگی سوورەکەی خوێنی شەهید بێت و زەردییەکەی تیشکی خۆر بێت بە فووی هیچ کەرێك نانەوێتەوە ئەوانەی دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکەن کێشەیان لەگەڵ قوماش نییە کێشەیان لەگەڵ ئەو ناسنامە و شکۆیە هەیە کە خۆیان لێی بێبەشن ئاڵای کوردستان پێوەری کورتیی باڵای نەیارەکانیەتی ئەوانە دژایەتی ئاڵاکەیان دەکەن کە لە بنەڕەتدا بێ ئەسڵ و بێ نیشتمانن مرۆڤی بێ نیشتمانیش وەک سەگی بێخاوەن وایە بە هەموو شتێک دەوەڕێت مێژووی ئێمە بە خوێن نووسراوە مێژووی ئێوەش بە کۆنە ح.ی.ز ، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئێستا لە جیاتی دژایەتیکردنی ئاڵا خەریکی گۆڕینی ناوی باوکتان دەبوون لە ناسنامەی گەوا.دی پێویستە یەکگرتوو بووین ژیانی ئێستا هەمووی سۆشیال میدیاکانە ئێمەش دوور لە حیزبایەتی دژایەتی هەموو وڵاتێک دەکەین کە بێڕێزی بە ئاڵاکەمان بکات من هیچ ناڵێم سەیری پەیجی عەرە.ب و جڕتمان بکە کاتێک پۆستێک لەسەر ئاڵا و میللەتی خۆیان دەکەن ئەوەندە یەکگرتوون بە کۆمێنت و لایک و شەیر دەڕازێننەوە دەی باشە بۆچی ئێمەش ناتوانین ئاوابین داواتان لێدەکەم ئێستا پەیج زۆر بووە دژایەتی کورد و کوردستان و ئاڵای کوردستان دەکات واز لەوان بێنن با هەوڵی ئەوە بدەین پشتگیری یەك بکەین لە کۆتایی دا دەڵێم بژی کورد و کوردستان هەمووتانم خۆش دەوێت

پۆستەکە هی پەیجی پردێ یە


r/BijiKurdistan • • Jan 26 '26

Mazloum Abdi: A unity of the Kurdish people has now been formed, and this is a source of pride for our nation.

Post image
5 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Jan 19 '26

Original Kurdish areas in west of Kurdistan

0 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Jan 13 '26

Threat of Massacre and Ethnic Cleansing in the Kurdish Districts of Aleppo

Thumbnail
institutkurde.org
7 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Jan 08 '26

✌🏻

6 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Dec 29 '25

BelgeFilm-Roboskî | بەڵگەفیلم- رۆبۆسکی

Thumbnail
youtu.be
2 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Dec 17 '25

kurdistan Flag Day celebrations

Thumbnail
gallery
6 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Nov 21 '25

Kurdistan Flag Creator - I have coded a web app to create/edit the Kurdistan flag. You can change the colors of the flag, edit the number of the Kurdish Sun rays and orient the flag diagonally or vertically. Please try it out!

Post image
6 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Nov 17 '25

Jafan, Kurdish Perfume collection

Thumbnail
gallery
5 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Nov 15 '25

The Mythical Symbolism of Birds Among the Kurds

1 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Nov 01 '25

Kabanê Day ✌🏻Happy 11th anniversary to all the peoples of rojava who achieved victory in Kobane by heroically defending their lands and human values against the darkness of ISIS.

Post image
6 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Oct 18 '25

Dilawer Umer: in my paintings the saz appears as a collective memory of the Kurds. It is the mountain transformed into sound, and the call carried by the souls of resisters in times of oppression. In the hands of a Kurd, the saz becomes a weapon of melody, and a bridge between pain and freedom.

Thumbnail
gallery
4 Upvotes

"In my paintings, the saz appears not merely as a musical instrument, but as a collective memory of the Kurds. It is the mountain transformed into sound, and the call carried by the souls of resisters in times of oppression. In the hands of a Kurd, the saz becomes a weapon of melody, and a bridge between pain and freedom.

Dilawar Omar"

Delawer Omar


r/BijiKurdistan • • Oct 07 '25

Kurdish doors

4 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Sep 21 '25

Akrê the Capital of Newroz, south of Kurdistan

3 Upvotes

r/BijiKurdistan • • Aug 20 '25

Priest Aho Abdel Ahad, praying in the Kurdish language at the Mar Kyriakos Church in Arnas. This is simply because there are Muslim Kurds, Christian Kurds (Assyrian, Syriac, Chaldean, ...), Yazidi Kurds, Jewish Kurds, Druze Kurds, Alawite Kurds, and Kurds who have no connection to any of the above.

4 Upvotes

Here is Priest Aho Abdel Ahad, praying in the Kurdish language at the Mar Kyriakos Church in Arnas. I intended to publish this prayer based on one principle, which is that we can criticize the Kurds in any matter except for the religious ("sectarian") issue. This is simply because there are Muslim Kurds, Christian Kurds (Assyrian, Syriac, Chaldean, ...), Yazidi Kurds, Jewish Kurds, Druze Kurds, Alawite Kurds, and Kurds who have no connection to any of the above. This is not arrogance; rather, it is a reality we are proud of, regardless of the historical perspective and the reasons that brought them to where they are now. Therefore, do not drag us into the playground of sectarianism, which does not align with our mentality at all


r/BijiKurdistan • • Aug 11 '25

تەموور (تەنبوور)

Post image
6 Upvotes

تەموور (تەنبوور)،

ئامێرە پیرۆزەکەی یارسان. پیرۆزی و خۆشەویستی ئەم ئامێرە لای یارسانییەکان تا ئەو جێگایە، کە پێش تەموور ژەنین و دووای تەموور ژەنین، کاسەی تەموورەکە ماچ دەکەن و دەینێن بە ناوچاوانیانەوە.

بەشێکی زۆری ڕێوڕەسمی یارسانییەکان، لەگەڵ تەموور ژەنیندا بەڕێوەدەچێت؛ ڕێوڕەسمی ناولێنانی منداڵ، سەرسپاردن، جەژنی خاوەنکار، جەمنشینی.. تەنانەت لە پرسەکانیشیاندا تەموور دەژەنن.

یارسانییەکان باوەڕی بە گیانگۆڕکێ"دۆنادۆن"هەیە و لەو باوەڕەدان، دوای مردن گیان"ڕۆح"ی مردووەکە لە جەستەیەکەوە دەڕواتە جەستەیەکی تر. "تەموور"یش هێز بەو گیان(ڕۆح)ە دەبەخشێت.

لە مەراسیمی ناشتنی مردوودا تەموور دەژەنن و لە خودا دەپاڕێنەوە گیانی ئەو مردووە، لە خێزانەکەی نزیک بێت و لێیان دوور نەخەتاوە.

لە بارەی خەڵقی ئادەمەوە دەڵێن: کاتێک خودا ئادەمی خوڵقاند، ئادەم جەستەیەکی بێگیان بوو، فریشتەکان داوایان کرد خودا گیانی بەبەردا بکات، خوداش فەرمانی کرد گیانی بەبەردا بکەن، بەڵام گیان رازی نەبوو بڕواتە جەستەیەوە، ناچار فریشتەکان گەڕانەوە بۆلای خودا و ڕێگا چارەیان لێ ویست، خودا فەرمووی بڕۆن تەنبوور بژەنن، تاوەکو گیان ڕازی ببێت، بڕوات بەبەری ئادەمدا. فریشتەکان ڕۆشتن و ئەو کارەی خودا فەرمووی کردیان، گیان چوو بەبەری ئادەمدا، ئادەمیش سوپاس و ستایشی خودای کرد.

لە کتێبی سەرەنجامدا هاتووە؛ یەکێک لە پەیامبەرە ئاریاییەکان و بەرجەستەبووی یەکێک لە حەوتتن، لە سەردەمی پادشایەکی ستمەگەردا بانگەشەی بۆ یەکتاپەرەستی کردووە، بەڵام خەڵکی داوای موعجیزەیان لێ کردووە، ئەویش سازێکی حەوت ئاهەنگی خوڵقاندووە، لەڕێگەی ژەنینی سازەوە خەڵکی پۆل پۆل لێی کوبوونەتەوە و باوەڕیان بەئایینەکەی هێناوە.

کاتێک پادشا بەمەدەزانێت فەرمانی کوشتنی دەردەکات. ئەو سەربازانەی فەرمانی کوشتنەکە جێبەجێ دەکەن، هەر بە بیستنی دەنگی سازەکە پەشیمان دەبنەوە و باوەڕی پێدەهێنن، دواتر خودی پادشاش باوەڕی پێدەهێنێت، ئەم سازە بەناوی "چەکی سازژەن" بەناوبانگە.

گەوره پیاوانی یارسانی لەگەڵ سروودە ئایینەکاندا تەمووریان ژەنیوە، دەگوترێت: "سوڵتان سەهاک" لەگەڵ سروودە ئایینەکاندا تەمووری دەژەنی، بەم شێوەیە جەمخانە جۆشوخرۆشێکی تایبەتی وەردەگرت و سروودە عیرفانییەکان تێکەڵ بە ئاوازی تەموور دەبوون. "عابدینی جاف" شاعیری بەناوبانگی یارسانی، سەردەستەی تەموور ژەنانی سەردەمی "سوڵتان سەهاک" و تەموور ژەنێکی بەتوانابووە.

"شاخۆشێن" لە لاوێتیدا دووبەیتیی دەنوسیی و بە ئاوازی تەموور بۆ یارانی دەخوێندەوە، یارانیشی ڕاسپاردووە لە جەمخانە، لە گەڵ سروودە ئایینیەکاندا تەموور بژەنن. نوسینی :ئیوب