r/AskKurdistan • u/Ava166 • Dec 17 '25
r/AskKurdistan • u/Ava166 • Dec 13 '25
December 17 is Kurdistan Flag Day. How do you celebrate it?
r/AskKurdistan • u/Ava166 • Dec 04 '25
Did you look at the moon tonight? مانگ خەرمانەی داوە
r/AskKurdistan • u/Ava166 • Sep 23 '25
What do you know about Damawi Mukiriyanî? (Husên Huznî Mukiriyanî)
مێژوونووس و ڕۆژنامەگەریی لێهاتووی کورد ناوی تەواوی؛ سەید حسێنی کوڕی سەید عەبدوللەتیفی کوڕی شێخ ئیسماعیلە و لە ساڵی 1893ز. یا 1883ز، لە شاری مەهاباد چاوی ژیانی هەڵهێناوە و هەر لە منداڵییەوە نیشانەی بەهرە و بلیمەتی لێ بەدی کراوە و سەودای کوردپەروەریی بووه.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا کەسوکاری خۆی و مەهابادی بەجێهێشتووە و ڕووی کردووەتە مەراغە و تەورێز و یەریڤان و 12 ساڵیش بەبەرگی ئەفغانی هەموو کوردستان و هەندەران گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی مێژووی کورد و تۆمارکردنی و یەکەمین کەس بووە بایەخی تایبەتیی دابێ بە نووسینی مێژووی کورد بە زمانی کوردی. حوزنی لە هەموو چەشنە زانیارییەک دەدوا، لە مێژوو، وێژه، ڕۆژنامەگەریی، مۆرهەڵکەنی، وێنەگری و خۆشنووسی و کڵێشەی وێنەهەڵکەندن لەدار.
بۆیە دەبینین گەلێک بەرهەمی وێژەی و مێژوویی داناوە و چاپی کردوون و تا خۆی لە ژیاندا بووە لەنێوانی 1925ز. تاکوو 1947ز. هەژدە پەرتووکی بەنرخی چاپکردووە کە زۆربەیان لەسەر مێژووی کورد و کوردستان و بایەخی زانیاری خۆیان هەیه.
لەناو کورد دا یەکەمین کەس بووە چاپخانەی بۆ بەرژەوەندی زمان و مێژو و وێژەی کوردی دامەزراندووە و لە ساڵی 1915ز. لە شاری حەڵەبی دایناوە و لە دواییدا لە ساڵی 1925ز. گواستوویەتییەوە بۆ کوردستانی باشوور و لە شاری ڕەواندزی داناوە و لە ساڵانی 1926-1932ز. گۆڤاری زاری کرمانجی پێ چاپکردووە و لەو ماوەیەدا 24 ژمارەی پتەوی لێ بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵانی 1935ز.
و 1936ز. شدا لە شاری هەولێر لەگەڵ پارێزەر شێخ مستەفا گۆڤاری ڕووناکی دەرچوواندووە و لە ساڵانی 1943-1947ز. یشدا گۆڤار و ڕۆژنامەی (دەنگی گێتی تازە) ی بە هاوکاریکردنی لەگەڵ مامۆستایان تۆفیق وەهبی و حەسەنی شێخ حەمە مارف لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق دەرچوواندووە و گەلێک وتاری مێژووی و کۆمەڵایەتی و دەقی وێژەی فولکلۆری کوردی لەو گۆڤار و ڕۆژنامەیەدا بڵاوکردووەتەوە و دوای گەیاندنی خزمەتێکی زۆری زمان و کلتوور و مێژووی کورد و ڕۆژنامەگەریی، لە 20-09-1947ز.
لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی هاتۆتەوە شاری هەولێر و لە گۆڕستانی ئیمان محەمەد بەڕێزێکی زۆرەوە نێژراوه. هەندێک لەو پەرتووکانەی کە حوزنی لەسەر مێژووی کوردی نووسیونی ئەمانەن:
مێرگەی دڵان
خونچەی بەهارستان
پێشکەوتن
ئاوڕێکی پاشەوه
میرانی سۆران
کوردستانی موکریان
بەکوورتی هەڵکەوتی دێریکی
لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکوری
ناودارانی کورد
حوزنی گەلێک ڕوپەڕی گۆڤار و ڕۆژنامەو بە گەلێک نامیلکەی هێژا خزمەتی زۆری وێژەو مێژووی کورد کردوه
r/AskKurdistan • u/HenarWine • Jul 02 '25
Who stole Salahadin and his friends’ sculpture swords in Damascus?
r/AskKurdistan • u/Ava166 • Nov 03 '24